تشرینی دووه‌م 03, 2020 20:02 Asia/Tehran
  • «ئوباما » ، «ترەمپ»ی وەک دیکتاتۆرێکی سەرشۆڕ ناوبرد

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، لە نیازی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەم وڵاتە لەمەڕ ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی بەرلەژماردنی دەنگەکان ڕەخنەگرت و وەک «دیکتاتۆری سەرشۆڕ» ناوی برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی «تەلەگراف»، «باراک ئوباما» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە دڕدۆنگی دروست کردنی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئێستا لە بارەی دەرەنجامی ھەڵبژاردن و شیمانەی ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی گۆترەی خۆی ڕەخنەی گرت و وەک «دیکتاتۆری سەرشۆڕ» ناوی برد.

«ئوباما» وێڕای پێداگرتن لە سەر ژماردنی تەواوی دەنگەکان وتیشی: تەنانەت ئەگەر دیموکراتێک وەک «ترەمپ» ھەڵس و کەوتی کردبا، قەت نەیدەتوانی داگۆکیی لێ بکات.

بنکەی ھەواڵیی « ئاکسیوس» ڕۆژی یەکشەممە ئاشکرای کرد کە «ترەمپ» بە نیازە شەوی چوارشەممە و بەرلە کۆتایی ھاتنی ژمێردرانی فەرمیی دەنگەکان، سەرکەوتنی خۆی لە ھەڵبژاردنەکاندا ڕابگەیەنێت.

سەرپەیڤ