دەرەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەربڕی ململانێی شان بە شانی ھەردووک پاڵێوراوەکەیە
ژماردنی بەرایی دەنگەکانی پەنجاونۆھەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا دەربڕی ئەمەیە کە لە ھێندێک لە ویلایەتەکاندا لەوانە ئیندیانا و نیوھەمپشایەر «ترەمپ» جارێ لەچاو «بایدێن»ی خەنیمە دیموکراتەکەی وەپێش کەوتووەو لە دویلایەتی کنتاکی دا «بایدێن» لە پێشترە.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانی ئەمریکا، لە ھێندێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا ڕەوتی وەرگرتنی دەنگ تازە کۆتایی پێ ھاتووەو کاری ژماردنی دەنگەکان دەستی پێ کراوە.
بە سەرنجدانی ئەوەی کە کاری ژماردنی دەنگەکان تازە دەستی پێ کراوە، ھێشتا ڕادەیەکی زۆرکەمی دەنگەکان ژمێدراون.
لە ویلایەتی کنتاکی دا ھەتا ئەم کاتە لەسەدا ھەشتی دەنگەکان ژمێردراون و لەم ڕادەیە، «بایدێن» بە دەستخستنی لە سەدا ٥٣ی دەنگەکان لە پێشەوەیە.
لە ویلایەتی ئیندیانا ھەتا ئەم ساتە تەنیا لە سەدا سێی دەنگە وەرگیراوەکان ژمێردراوە کە «دۆناڵد ترەمپ» نزیکەی لە سەدا ٥٧ی دەنگەکانی بە خۆی تەرخان داوە.
لە ویلایەتی فلۆریداش وەک ویلایەتێکی دیاریکەر «ترەمپ» ھەتا ئەم ساتە بە دەست خستنی لەسەدا ٥٢ی ئەو دەنگانەی کە ھەتا ئێستا ژمێردراون لە خەنیمی دیموکراتی خۆی وەپێش کەوتووە.
ڕەوتی وەرگرتنی دەنگ لە ویلایەتەکانی دیکەی ئەمریکاش ڕوولە کۆتاییە.