ژماری توشبووان بە کۆڕۆنا لە ئەمریکا لە 10 ملیۆن کەس تێپەڕی
لە حاڵێکدا کە زۆربەی میدیا ئەمریکیەکان سەرقاڵی بڵاو کردنەوە و روماڵکردنی هەواڵەکانی هەڵبژاردنن ، ڕێژە و ژماری دواجاری توشبووانی کۆڕۆنا لە ئەمریکا لە بەیانی ئەمڕۆشەممە گەیشتە دە ملیۆن ودوو هەزارو ٧٦٢ کەس.
ماڵپەڕی ئاماریی وۆرد مێتر کە دوایین ئاماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی چرکەیی ڕاپۆرت دەکات، ژماری تیاچووانی کۆڕۆنا لە ئەمریکای ٢٤١ هەزار و٦٩٩ کەس ڕاگەیاند .
خەڵکی ئەمریکا لە حاڵێکدا لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا شایەتی پەرەی ڕەوتی توشبووانی کۆڕۆنا لە وڵات بوونە کە سێ ڕۆژ لە کۆتایی هەڵبژارنەکانی ٢٠٢٠ی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا تێدەپەڕێت و هێشتا ئاکامی مسوگەرکراوی ڕوون نەکراوە وزۆربەی میدیاکان هەوڵ ئەدەن هەواڵی هەڵبژاردنەکان بڵاو بکەنەوە هەتا هەواڵی پەرەسەندنی کۆڕۆنا لە وڵات.
رۆژی پێنجشەممە زیاتر لە ١١٨ هەزار کەس لە ئەمریکا کۆڕۆنایان گرتووە.
ڕەوتی تەشەنای کۆڕۆنا لە ئەمریکا لە حاڵێکدا پەرەدەستینێت کە دۆناڵد ترامپ هەروا بە کەمتەرخەمی وگرینگی نەدان بە قەیرانی کۆڕۆنا وخۆبواردن لە وەڵام دانەوە بە چۆنیەتی بەڕێوە بەرایەتی خۆی لە وڵات ، میدیاکان بە گەورە نیشاندانی مەترسیەکانی کۆڕۆنا تاوانبار دەکات.