خۆبواردنی ترەمپ لە قەبوڵکردنی سەرکەوتنی بایدن لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
دۆناڵد تڕەمپ دوای راگێندرانی شکستی ھێنانی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ، بە دەرکردنی بەیانامەیەک رایگەیاند ، لە دژی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان سکاڵا بەرزدەکاتەوە .
بە پێی راگەیاندنی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاردانەوە بە راپۆرتی میدیا ئەمریکیەکان لەم بەیاننامەیەدا جەختی کردەوە : جۆ بایدن بێ بەڵگە و بە شێوەی ساختەکاری لە راگەیاندنی سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنەکان دا پەلەی کرد .
دۆناڵد ترەمپ لە بەیاننامەکەی دا بە ئاماژە بەوەی کە ھەڵبژاردن ھێشتا کۆتایی نەھاتووە ، بانگەشەی ئەوەیکرد بایدن بە ھاوڕێیی میدیاکانی ھاوپەیمانی ، لەبەر ئەوە خۆی خستووەتە جێگەی سەرکەوتوو کە نایھەوێ راستیەکان دەرکەون .
بە پێی راپۆرتی زۆرێک لە میدیا نێودەوڵەتیەکان لەوان ھەواڵدەریی ئاسۆشێتد پرێس ، جۆ بادین بەربژاری پارتی دیموکرات بە تێپەڕین لە سنوری 270 دەنگی ئەلەکتڕاڵ و شکستدانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا ، بوو بە چل و شەشەمین سەرۆکی ئەمریکا.