تشرینی دووه‌م 07, 2020 21:56 Asia/Tehran
  • مەترسی خۆپێشاندان لە چەند ویلایەتی ئەمریکا

به‌هۆی سه‌رکه‌وتی جۆبایدن-ه‌وه‌ له‌چه‌ند ویلایه‌تێکی ئه‌مریکا مه‌ترسی خۆپیشاندان هه‌یه‌.

دوای راگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی بایدن به‌سه‌ر تره‌مپ دا دۆخی ویلایه‌تی په‌نسیلڤانیا ئاڵۆزتربووه‌و مه‌ترسی ئاژاوه‌گێڕی لێده‌کرێت.

 له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه‌ ئه‌منییه‌کان هاتوونه‌تته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و رێگه‌ ناده‌ن خۆپیشاندان ئه‌نجامبدرێت.

کەناڵی سی ئێن ئێن کە دەنگوباسی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سات بە سات بڵاودەکاتەوە ، رایگەیاند : جۆ بایدن بەربژاری پارتی دیموکرات بە وەدەسھێنانی زۆرنیە دەنگەکان و بە شکستدانی سەرۆکی ئێستای ئەم وڵاتە ، بوو بە 46 مین سەرۆک کۆماری ئەمریکا . 

سی ئێن ئێن راشیگەیاند ، بە راگێندرانی سەرکەوتنی بایدن لە پێنسیلڤانیا ، مۆتەکەی ترەمپ کۆتایی ھات و دەورانی سەرۆکایەتیەکەی تەواو بوو . 

سەرپەیڤ