تشرینی دووه‌م 08, 2020 07:46 Asia/Tehran
  • لاگرانی ترەمپ بە چەکی گەرم ھاتنە سەر شەقامەکان

وێنەبڵاوکراوەکان لە شەقامەکانی جۆرجیا و ئاریزۆنا پیشان ئەدەن لاگرانی دۆناڵد ترەمپ بە چەکی گەرم رژاونە سەر شەقامەکان و لە سەرکەوتنی بەبژاری دیموکرات ناڕازین .

بە پێی راگەیاندنی ھەواڵدەریی فارس ، راگێندرانی سەرکەوتنی جۆبایدن بەربژێری پارتی دیموکرات لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە لایەن میدیا ئەمریکیەکان و ھەروەھا بەیاننامەکەی ئەو لەمەڕ سەرکەوتن ، بووەتە ھۆی رق و توڕەیی لاگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا . 

ئێوارەی شەممە میدیا ئەمریکیەکان لەوان سی ئێن ئێن ، فاکس نیوز ، سی بی ئێس ، ئاسۆشێتدپرێس و نیۆیۆرک تایمز بە ئاماژە بەوەی کە بایدن توانیویەتی 290 دەنگی ئێلێکتراڵ بەدەست بێنێ ، ئەویان بە سەرکەوتووی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا راگەیاند . 

دوای ئەوە ، ترەمپ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای قەبوڵنەکردنی سەرکەوتنی خەنیمە دیموکراتەکەی ، بانگەشەی ئەوەی کرد ئەو لە ھیچ ویلایەتێک دا سەرنەکەوتووە و ھەڵبژاردن لە گەڵ کۆتایی مەودای زۆرە . 

سەرپەیڤ