تشرینی دووه‌م 08, 2020 08:23 Asia/Tehran
  • ئه‌نجومه‌نی ده‌ستپاکیی ئه‌مریکا  جۆبایدنی بەسەرکه‌وتووی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی  ئەمریکا ناوبرد

ئه‌نجومه‌نی ده‌ستپاکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند، کاندیدی سه‌رکه‌وتووی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراته‌کانه‌.

ئه‌نجومه‌نی ده‌ستپاکی ئه‌مریکا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکای بڵاوکرده‌وه‌ و ریگه‌یاند: "کاندیدی سه‌رکه‌وتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراته‌کانه‌ و لایه‌نگرانی بایدن له‌ ئێستاوه‌ ده‌توانن ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن بگێڕن".

ئێواره‌ی  دوێنێ شەممە ، دوای چوار رۆژ ئەنجامی هەڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا راگەیەندرا و جۆ بایدن ویلایەتی پەنسلڤانیای بردەوە و بەمەش بووە 46-ەمین سەرۆکی ئەمریکا و لە دۆناڵد ترەمپ-ی کاندیدی کۆمارییەکانی بردەوە.

دواتریش دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا و کاندیدی کۆماریه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا، دوای راگه‌یاندنی سه‌رۆکه‌وتنی بایدن، له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌: "تا ئێستا ھەڵبژاردنەکان کۆتاییان نەھاتووە و ناوەستم تا داوای گەلی ئەمریکا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان بە شێوەیەکی دروست و ئەو دیموکراسییەی کە شایەنییەتی و داوای دەکات، جێبەجێ دەبێت".

ترەمپ جەختی لەوە کردەوە: لە بەشێکی ویلایەتەکان کە ئەنجامەکان زۆر لەیەک نزیکن دووبارە دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرێ و لە بەشێکی ویلایەتەکانی دیکەش سکاڵایان تۆمارکردووە.

سەرپەیڤ