تشرینی دووه‌م 08, 2020 09:08 Asia/Tehran
  • دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش زۆرینە دەبن

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، جگەلە مسۆگەرکردنی پۆستی سەرۆک و جێگرەکەی، هاوکات دیموکراتەکان کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانیان لەدەستدا دەمێنێت.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، لەسەر بنەمای ئەنجامە راگەیەنراوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دیموکراتەکان زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان لەکۆنگرێس مسۆگەر کردوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو کەناڵە، تائێستا دیموکراتەکان توانیویانە 211 کورسی ئەنجومەنی نوێنەران مسۆگەر بکەن کە تەنها 7 کورسی ماوە بۆ کۆنترۆڵکردنی زۆرینە، لەبەرامبەردا کۆمارییەکان تائێستا 197 کورسییانە هەیە.

 بەگوێرەی راگەیەنراوی دامەزراوەی ئەدیسۆن، دوای بردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی پێنسلڤانیا و نیڤادا و مسۆگەرکردنی 290 کورسی، جۆ بایدن وەک براوەی هەڵبژاردنەکە دیاریکراو دەبێتە 46 هەمین سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.

هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا دوای یەکلایکردنەوەی دەنگەکان، دەچێتە دەستەی نوێنەرە هەڵبژێردراوەکان ( ئێلێکترال کالێج) کە پێویستی بە 270 کورسی هەیە.

هەرچەندە، لەمێژودا چەند جارێک رویداوە کە بەشێک نوێنەرانی هەڵبژێردراو دەنگ بەکاندیدی سەرۆکایەتی خۆیان نادەن، بۆنمونە لەهەڵبژاردنی 2016 پێنج کاندیدی دیموکراتەکان دەنگیان بەهیلاری کلینتۆن نەدا، بەڵام جیاوازی کورسییەکانی ئەم هەڵبژاردنە لەنێوان بایدن و ترەمپ هێندە زۆرە ئەو مەترسییەی بۆ دیموکراتەکان تێپەڕاند.

سەرپەیڤ