کۆبوونەوەی لاگرانی بایدن و ترەمپ ھەروا بەردەوامە
ویلایەتە جیاجیاکانی ئەمریکا ھەروا گۆڕەپانی بەگژیەکداچوونی لاگران و بەھەڵستکارانی بایدن و ترەمپن .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریەکان لە کاتێک دا کە میدیاکانی ئەمریکا جۆ بایدن وەک سەرکەوتووی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ناودەبەن ، تیمی مافەوانیی ترەمپ بە دوای سکاڵاکردن لە بایدن بە ھۆی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکاندایە .
راوێژکارانی ترەمپ رایانگەیاندووە : ترەمپ بەمزوانە کۆبوونەوە و جڤینی ھاوشێوەی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن بەڕێوەدەبات .
راوێژکارانی ترەمپ دەڵێن : ناوەندی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنەکانی ترەمپ بەمزوانە تاقمەکانی بەدواداچوونی خۆی بۆ پێوشوێنگرتنی پرۆسەی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان لە ویلایەتە گرنگەکان دیاری دەکات .
لە ھەمان کاتدا خۆپێشاندانی بەرھەڵستکارانی ترەمپ لە بەرامبەر کۆشکی سپی لە واشنگتۆن درێژەی ھەیە .
ناڕازیان وێڕای بەرزکردنەوەی دروشم بۆ دژایەتی کردنی سیاسەتەکانی ترەمپ ، لافیتەگەلێکیان پێبوو کە لەسەری نووسرابوو : ترەمپ ! تۆ دەرکراوی ، ترەمپ و پێنس کۆشکی سپی بەجێ بھێڵن .
لاگرانی ترەمپیش بە کۆبوونەوە لە جۆرجیا و ئاتلانتا دروشمیان ئەدا : دزی راگرن .