دان پیادانانی کاربەدەستێکی پێشووی ئەمریکی بە بێ دەرەنجام بوونی بایکۆتەکانی دژی ئێران
یاریدەری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دانی نا بە بێ دەرەنجام بوونی بایکۆتەکانی دژی ئێرانیی واشێنگتۆن.
«وەندی شێرمەن» لە دیمانەیەک دا لەگەڵ کەناڵی ئەمریکیی « پی ئاڕ ئەی» وێڕای وەبیرھێنانەوەی ئەمەی کە ئەو ھەنگاوانەی وا «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ بەرجام ھەڵیگرتووە، وتی: بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران لێ ئەنجام بووە.
سێزمەن وتیشی: ڕێگای بەردەم دەوڵەتی داھاتووی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا بۆ دەست ڕاگەییشتن بە ڕێککەوتنێکی تازە لەگەڵ ئێران دژوارتر لە جارانە.
بە قسەی «وەندی شێرمەن» دانوستانکارانی ئێرانی گەلێک پتەون و ھەتا پێیان بکرێت داخوازییەکانی خۆیان بەرلە دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی تازەی ئەمریکا باس دەکەن.
«شێرمەن»وتیشی: دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپ بە نیازە ھەتا ئەوەی پێی دەکرێت بیکات بۆ ئەوەی کاری دەوڵەتی داھاتوو دژوارتر بکات.