تشرینی دووه‌م 12, 2020 19:38 Asia/Tehran
  • سەرھەڵدانی دووبەرەکی لەنێو کۆماریخوازانی ئەمریکی لە سەر دەرھاویشتەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا

دووبەرەکی لە سەر دەرھاویشتەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا بەرەونێو پارتی کۆماریخوازنیش تەشەنەی سەند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، ٣٠ ئەندامی پارتی کۆماریخواز لە ویلایەتی «کارۆلینای باشووری» لە نامەیەک دا بۆ «ڤیلیام باڕ» وەزیری دادی ئەمریکا، پشتگریی خۆیانیان لە ھەڵوێستی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ڕاگەیاندو لە بارەی ڕەوایەتیی ھەڵبژاردنەوە نیگەرانییان دەربڕی.

ئەم ئەندامانەی پارتی کۆماریخواز داوای لێکۆڵینەوەیان کرد لە بارەی دڕدۆنگی و گومانەکانی ھاوپەیوەند بە ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا. لە بەرامبەردا لە ویلایەتەکانی جۆرجیا، ئاریزۆنا و پێنسیلڤانیا ئەندامانی پارتی کۆماریخواز بە گومانن لە بانگەشەی ساختەکاری سەبارەت بە دەرھاویشتەی ھەڵبژاردنەکە.

بە قسەی ھێندێ ک لە کاربەدەستانی ویلایەتیی ئەمریکا، سەلماندنی ڕوودانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردن گرانەو پێویستی بە بەڵگەی پتەوە. حاشاھەڵنەگرە.

 

سەرپەیڤ