لێکدانی لاگران و بەرھەڵستکارانی ترەمپ لە واشنگتۆن
شەڕ و ھەڵڵای لاگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناڕەزایەتی بە ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەمدواییانەی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە ، شاری واشنگتۆنی کردە گۆڕەپانی تێکھەڵچوونی نێوان لاگران و بەرھەڵستکاران .
لە کاتی رێپێوانی چەند دە ھەزار کەس لە لاگرانی دوناڵد ترەمپ لە شەقامەکانی شاری واشنگتۆن لە نێوان لاگران و بەرھەڵستکارانی سەرۆکی ئەمریکا تێکھەڵچوونی قورس رویدا .
سەرکردەی لاگرانی ترەمپ ھەندێ لە توندڕۆترین راستگرە ئەمریکیەکان وەکوو گروپی پراید بۆیز بوون و لە لایەن نەیارانی ترەمپیش دەگوترێ گروپی ئانتیفا پێشەنگی بەزمەکە بووە .
ترەمپ لە لایگرانی خۆی ویستبوو لە شارە چیاجیاکانی ئەمریکا لەوان شاری واشنگتۆن دەست بدەنە ناڕەزایەتی نیشاندان بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان .
ئەوە لە کاتێکدایە کە باڵاترین دەمودەزگا چاودێریەکان بەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەمریکا ، ھەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەم وڵاتەیان سالم و بێ ھەرچەشنە ساختەکاری زانیوە .