تشرینی دووه‌م 18, 2020 11:45 Asia/Tehran
  • تا ئێستا ، لە جیهاندا ملیۆنێک و ٣٤٣ هەزارو ٣٧٩ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

بەپێی نوێترین ئاماری گیان لەدەستدان و تووشبوانی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا ملیۆنێک و ٣٤٣ هەزار و ٣٧٩ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 بەپێی خشتەی ئامارەکانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٨ ی تشرینی دووەم ژماره‌ی توشبوانی کۆرۆنا له‌وڵاتانی جیهان تاوه‌کو ئێستاش ٥٥ ملیۆن و ٩٤٣ هه‌زار و ١٨٩ که‌سە.

 ژمارەی مردووان ملیۆنێک و ٣٤٣ هه‌زار و ٣٧٩ حاڵەتی مردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ٣٨ ملیۆن و ٩٦٣ هه‌زارو ٢٤٥ که‌سیش که‌ هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ بوون چاکبوونه‌ته‌وه‌. 

 به‌پێی ئامار و داتا سه‌نته‌ری جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئه‌مریکا له‌ریزبه‌ندی یه‌که‌می وڵاتانی جیهانه‌و ٢٥٤ هه‌زار و ٢٥٥ که‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه.‌هیندستان له‌ئاستی وڵاتانی جیهان به‌پله‌ی دوه‌م دێت ١٣١ هه‌زار و ٣١ گیان له‌ده‌ستدان لەو وڵاتە تۆمار کراوە. برازیل به‌پله‌ی سێیه‌م دێت ١٦٦ هه‌زار و ٣٧٤ گیان له‌ده‌ستدان تۆمار کراوە.

  عێراق له‌پله‌ی بیستەمینی وڵاتاندا دێت که‌ ١٤ هه‌زار و ٧٥٢توشبووی کۆرۆنای گیانی لە دەستداوە.

سەرپەیڤ