تشرینی دووه‌م 18, 2020 21:03 Asia/Tehran
  • نرخی نەوت لە سەروو 40 دۆلاردا ماوەتەوە

یه‌ک به‌رمیل نەوتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا به‌ 43 دۆلار و 73 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا.

وێنێ نرخی یه‌ک به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ 43 دۆلار و 17 سه‌نت و به‌ 43 دۆلار و 75 سه‌نت ڕۆژه‌که‌ی ته‌واوکرد، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم-یش له‌ کاتژمێر 09:23دا به‌ به‌راورد به‌ کاتی داخستن به‌ ڕێژه‌ی له 0.05% نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 43 دۆلار و 73 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا.

هه‌ر له‌وکاته‌دا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێکساس به‌ 41 دۆلار و 33 سه‌نت فرۆشرا.

توندکردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌کان له‌میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له‌ جیهاندا به‌تایبه‌ت له‌ ئه‌وروپا و زیاتر هه‌ڵکشانی حاڵه‌ته‌ تۆمارکراوه‌کان له‌ ئه‌مریکا، کاریگه‌ری نه‌رێنی کردووه‌ته‌ سه‌ر نرخی نه‌وت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت که‌ ڕه‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 43 دۆلار و 80 سه‌نت بۆ 43 دۆلار و 96 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌که‌ی له‌نێوان 43 دۆلار و 64 سه‌نت بۆ 43 دۆلار و 48 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

سەرپەیڤ