عیمران خان گەییشتە کابۆل
تشرینی دووهم 20, 2020 00:13 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی پاکستان بەرلەنیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پایەبەرزو بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئەفغانستان گەییشتە کابۆلی پێتەختی ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد حەنیف ئەتمەر» سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەو «موحەممەد عومەر داوود زەی» نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بۆ کاروباری پاکستان پێشوازیی لە «عیمران خان»و شاندەکەی یاوەری کرد لە فڕگەی کابۆل.
وەزیری کاروباری دەرەوە، سەرپەرشتی وەزارەتی بازرگانی، سەرۆکی گشتیی ھەولڵگری و ئاسایشتی سوپای پاکستان ، نوێنەری تایبەتیی پاکستان بۆ کاروباری ئەفغانستان، لەم گەشتە دوو ڕۆژەیەدا بۆ ئەفغانستان یاوەری «عیمران خان»ن.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان بە پێی بانگێشتی «ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەفغانستان سەردانی ئەم وڵاتەی کردووەو ئەمە یەکەم گەشتی فەرمیی «عیمران خان» دێتە ئەژمار.