تشرینی دووه‌م 21, 2020 09:00 Asia/Tehran
  • نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌وه‌

ئه‌مڕۆ شەممە 21ی تشرینی دووەمی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 45 دۆلار و 11 سه‌نت و نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 42 دۆلار و 44 سه‌نت دەفرۆشرێت.

 

ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت به‌ 44 دۆلار بوو.

گۆڕانکارییه‌کان له‌ نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

سەرپەیڤ