ڕۆژنامه‌یه‌کی پاکستانی: زه‌واهیرى مردووه
هه‌واڵگریی پاکستان‌و ئه‌فغانستان باس له‌مردنى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى سه‌رۆکى ڕێکخراوى قاعیده ده‌کات له‌خاکى ئه‌فغانستاندا.
ڕۆژنامەی (عەرەب نیوز)ی پاکستانی به‌پشتبه‌ستن به‌هه‌واڵگرى هه‌ردوو وڵاتى پاکستان‌و ئه‌فغانستان بڵاویکردۆته‌وه، "زەواهیری مردووە، بەڵام هەندێکی دیکەیان دەڵێن کوژراوە، بە بێ ئەوەی ناوی خۆیان ئاشکرابکەن".
ئه‌یمه‌ن زەواهیری تەمەن 69 ساڵ لەنامەیەکی تۆمارکراوی ڤیدیۆییدا ئەمساڵ لەساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەری ئەمریکادا، دەرکەوت.
پێشتریش نەتەوەیەکگرتوەکان، لەڕاپۆرتێکی خۆیدا لەحوزەیرانی ڕابردوو، لەبارەی چالاکیی گروپە تیرۆریستییەکان باسى له‌وه‌کردبوو، قاعیدە بەنهێنی لە12 ناوچەی ئەفغانستان جموجوڵی هەبووەو زەواهیری سەرکردەشی لەئەفغانستان دەژی.
ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکی هەفتەی پێشوو ئاشکرایکرد، "ئەبو محەممەد میسری مانگی ئابی ڕابردوو لەئێران لەسەر دەستی سیخوڕانی ئیسرائیلی‌و بەفەرمانی ئەمریکا کوژراوە، ئەمە جیالەوەی کە بەگوێره‌ى سەرچاوە ئەمریکییەکان، لەتشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هێزەکانی ئەفغانستان توانیویانە (ئەبوو موحسین میسری) یەکێک لەدیارترین سەرکردەکانی قاعیدە بکوژن".