تشرینی دووه‌م 28, 2020 04:23 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی ڕووسیا: «فەخری زادە» بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا تیرۆر کرا

یاریدەری باڵوێزی ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: تیرۆری زانا ناڤۆکییەکەی ئێران بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا بۆ تیرۆری سیاسیی دەرەوەی سنوور ئەنجامی گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «دیمیتری پولیانێسکی» ڕۆژی ھەینی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە تیرۆری «دکتۆر موحسین فەخری زادە»، ئاماژەی کردە ڕاپۆرتێکی نیۆیۆرک تایمز کە تیای دا بە گێڕانەوە لە سێ کاربەدەستی ھەواڵگری ڕژێمی زایونیی بە ھۆکاری ئەو تیرۆرە ناساندووەو وتی: وادیارە تیرۆری زانا ناڤۆکییەکەی ئێران بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا ئەنجامی گرتووە.

ناوبراو لە پەڕەی توییتێرەکەی دا نووسی: ئەوەی لە وتارەکەی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز دەبێ لێک بدرێتەوە، خۆسازدانی ئەمریکایە لەمەڕ ھەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ تیرۆرە سیاسییەکانی دەرەوەی سنوور.

یاریدەری باڵوێزی ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمە شتێک نییە کە وڵاتێکی دیموکراتیک بتوانێ خۆی پێوە بنوێنێ.

سەرپەیڤ