کانونی یه‌که‌م 01, 2020 11:58 Asia/Tehran
  • ڕووسیا تیرۆری شەھید «فەخری زادە»ی بە توندی ئیدانە کرد

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا تیرۆری شەھید «موحسین فەخری زادە» زانای بواری ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێرانی بە کردەوەیەکی تیرۆریستی زانی و بە توندی ئیدانەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تاس، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانەکردنی تیرۆری شەھید «موحسین فەخری زادە» ڕایگەیاند: ئەم ھەنگاوە تیرۆریستییە بە ئاشکرا بۆ تێکدانی سەقام و پاوەجێیی ناوچەکە ئەنجامی گرتووە.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەکەی دا داوای ناس کران و سزادرانی ھۆکارانی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کردووە.

ھەتا ئێستا زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکەو جیھان لەوانە ڕووسیا، ڤەنزۆئیلا، ئەفریقیای باشووری، قەتەر، تورکیا، تەنانەت ئیمارات و بەحرەینیش تیرۆر کرانی «دکتۆر موحسین فەخری زادە» زاناو پسپۆڕی ناڤۆکیی ئێرانیان ئیدانە کردووە.

سەرپەیڤ