کانونی یه‌که‌م 06, 2020 21:56 Asia/Tehran
  • نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان به‌رزبوه‌وه‌ و و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە 49.25 دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 46.26 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

 

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە نەوتی برێنێت بەرێژەی 1.11% بەهاکەی به‌رزبوه‌وه‌ و هەر بەرمیلێک به‌ 49.58 مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکا بەڕێژەی لەسەدا 1.36 نرخەکەی بەرزبوەوە و گەیشتە  46.26 دۆلار.

بەهۆی زۆربونی ژمارەی توشبون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبونەوەی نیە.

مانگی ئازاری ئەمساڵ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002ەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا. 

بەگوێرەی شیکەرەوە ئابورییەکان و پسپۆڕانی نەوت، هۆکاری سەرەکی ناجێگری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبونەوەی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا کە ئاسۆیەکی بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابورییەکان لەجیهاندا نەهێشتوەتەوە.

سەرپەیڤ