کانونی یه‌که‌م 10, 2020 13:11 Asia/Tehran
  • بایدێن بە فەرمی بژاردەی پۆستی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکای ناساند

«جۆ بایدێن» کە ھەڵسەنگاندنەکان دەربڕی سەرکەوتنی ناوبراوە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا، بە فەرمی « لیڤلێد ئاستین»ی وەک پاڵێوراوی پۆستی وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، پێشتر میدیاکانی ئەمریکا وایان بڵاو کردبووەوە کە بایدێن ئەم ژەنراڵە خانەنشینەی سوپای ئەمریکای وەک بژاردەی پێشنیار کراوی خۆی بۆ پێستی وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا دیاری کردووە.

سەرباری ئەوەی کە سەرەتا «میشێل فلۆرێنۆی» بژاردەی سەرەکیی بایدێن بۆ ئەم پۆستە دەھاتە ئە ژمار،بەڵام بایدێن لەمەڕ ناساندنی کەسێکی ڕەش پێست بۆ سەرۆکایەتیی پێنتاگۆن گوشارێکی زۆری لە سەر بوو.

«ئاستین»ی ٦٨ ساڵ تەمەنیەتی و لە ٣١ی ژانویەی ساڵی ٢٠١٢ەوە ھەتا ھەشتەمی مارسی ٢٠١٣ یاریدەری سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بوو و دواتر بوو بە سەرکردەی ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای ئاسیاو ھەتا ساڵی ٢٠١٦ش لەو پۆستەدا مایەوە.

سەرپەیڤ