کانونی یه‌که‌م 13, 2020 15:17 Asia/Tehran
  • 72 ملیۆن توشبوو و زیاتر لە 1.6 ملیۆن گیان لەدەستدان ، دوایین ئاماری کۆرۆنا لە جیھان

پەتای کۆرۆنا بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە و خستنەوەی قوربانیان، دوای ئەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 72 ملیۆن و گیان لەدەستدانیش بۆ ملیۆنێک و زیاتر لە 604 هەزار حاڵەت بەرزبوەوە.

بەگوێرەی سایتی “Worldometer” که‌ زانیاری له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌جیهاندا بڵاوده‌کاته‌وه‌، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون 72 ملیۆن و 109 هەزار و 655 کەسن.

لەبەرامبەردا ژمارەی ئەو کەسانەی تووشبوون و دواتر چاکبوونەتەوە، گەیشتووەتە 50 ملیۆن و 492 هەزار و 416 کەس.

بەگوێرەی هەمان سایت، تا ئێستا یەک ملیۆن و 611 هەزار و 637 کەس بەهۆی کۆرۆناوە لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.

لەنێو وڵاتاندا ویلایەتە یەکگرتووەکان بە زەرەرمەندترینی ڤایرۆسەکە دادەنرێت دوای ئەوەی 298 هەزار حاڵەتی مردن و زیاتر لە 16 ملیۆن توشبوو تۆمارکرا.

بەڕازیلیش لە ڕیزبەندی دووەمدایە کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە زیاتر لە 181 هەزار کەس مردون و ژمارەی توشبووانیش تیایدا نزیکەی 6.9 ملیۆن کەسە.

دوای ئەوانیش هەریەک لە هندستان و مەکسیک دێت، لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش بەریتانیا لە ریزبەندی یەکەمدایە.

سەرپەیڤ