ئەمریکا دامەزراوەیەکی سەربازیی و 4 کاربەدەستی تورکیایی بایکۆت کرد
کانونی یهکهم 14, 2020 23:50 Asia/Tehran
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ھەواڵی بایکۆتکردنی دامەزراوەیەکی سەربازیی و 4 کاربەدەستی تورکیایی بە ھۆی ھەنگاوی ئانکارا بۆ کڕینی سیستمی بەرگریی موشەکیی S-400 ی راگەیاند .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رۆژی دوشەممە رایگەیاند ، پیشەسازیی بەگریی تورکیا و 4 کاربەدەستی ئەم وڵاتەی بایکۆت کردووە .
ئیسماعیل دەمیر سەرۆکی پیشەسازیی تورکیا لەو کەسانەیە کە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەوانی بایکۆتکردووە .
لە چەند مانگی رابردوودا بارگرژیی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەسەر کڕینی سیستمی S-400 زیادی کردووە .
رادەستکردنی سیستمەکانی S-400 ی روسیا بە تورکیا لە ژوئەنی 2019 دەسپێبوو و بەپێی راپۆرەکان ، پرۆسەی جێگیرکردنی ئەم سسیستمە موشەکیە لە ئارادایە .