کانونی یه‌که‌م 15, 2020 09:17 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و ئەفغانستان لە سەر پەرە پێ دانی ھەمەلایەنەی پەیوەندییەکانیان

فراکسیۆنی ئافرەتانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و لێژنەی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنی و کاروباری ئافرەتانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەفغانستان لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی ھەمەلایەنەی تاران و ئەفغانستان جەختیان کرد.

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابۆل لە توییتێکدا ڕایگەیاند: فراکسیۆنی ئافرەتانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و لێژنەی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنی و کاروباری ئافرەتانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەفغانستان ڕۆژی دووشەممە لە دانیشتنێکی ئۆنلاین دا بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە درێژەی توییتەکەی باڵوێزخانەی ئێراندا ھاتووە: لەم دانیشتنەدا لە بارەی کاروباری ئافرەتان، کۆچبەران، ئاشتی، ڕێگای ئاسنی خواف_ ھەرات، بەندەری چابەھار، دەرفتی سەرمایەنانەوەو ھاوکاریی زانستی و فێرکارییانەی ئێران و ئەفغانستان باس و وتووێژ کرا.

ئێران و ئەفغانستان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە نیازپاکییەوە ھەوڵی ئەوەیان داوە کە پەیوەندیی دوو لایەنە لە ھەموو بوارەکانی سیاسی، ڕۆشنبیری، ئابووری و کۆمەڵایەتی پەرە پێ بدەن.

سەرپەیڤ