کانونی یه‌که‌م 19, 2020 18:30 Asia/Tehran
  • خۆکوشتنی دڵخوازانە بە یارمەتی پزیشک ، لە ئیسپانیاش بە یاسایی دەبێ

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئیسپانیا پرۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کەبەپێی ئەوە ڕێگە بە خۆکوشتن بەیارمەتی پزیشک و کوشتنی هێمن ناسراو بە " ئیتاناسیا" بۆ ئەو نەخۆشانە دەدات کە بەدەست نەخۆشیی درێژخایەن و گرفتی تەندوروستیی بێچارەسەرەوە دەناڵێنن.

 

دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەبێت ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتەش دەنگی لەسەر بدات کە پێشبینی دەکرێت لەوێش بەئاسانی رەزامەندی لەسەر بدرێت، کە دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر بڵاوکردنەوەی لەرۆژنامەی فەرمی، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

ئەم حاڵەتە لە وڵاتانی  وەک بەلجیکا، کەنەدا، کۆڵۆمبیا، لوکسەمبورگ، هۆڵەندا و سویسرا ڕێگەپێدراوە، هەروەک لە هەندێک ویلایەتی ئەمریکاش ڕێگە بەو جۆرە خۆکوشتنە دراوە، بەشێوەیەک نەخۆشەکان خۆیان و لەژێر چاودێری پزیشک دەرمانە کوشندەکە دەخۆن.

خۆکوژی بەیارمەتی پزیشک حاڵەتێکە کە تێیدا ئەو کەسانەی نەخۆشیی دریژخایەن و چارەسەر نەکراویان هەیە، یان ئازارێکی بەرگەنەگیراویان هەیە، لەسەر داوای خۆیان و بەهاوکاری پزیشک و لەڕێگای پێدانی دەرمانی کوژەرەوە کۆتایی بە ژیانیان دەهێنرێت.

سەرپەیڤ