کانونی یه‌که‌م 23, 2020 01:00 Asia/Tehran
  • ڕێ و ڕەسمی ساڵگەڕی شەھید کرانی سەردار «سولەیمانی» لە ئەرمینیا

ڕێ و ڕەسمی ساڵگەڕی شەھیدکرانی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە مزگەوتی «شین»ی یەریڤانی پێتەختی ئەرمینیا بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە بیرمەندانی ئێرانی و ئەرمەنی بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ڕادیۆ ئەرڕمەنیی دەرەوەی سنوور، لەم ڕێ و ڕەسمەدا «سێرگێئی شاکاریانس» کارناسی سیاسیی ئەرمەنی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە«سەردار سولەیمانی» وزەیەکی سەیری لەیەکانگیر کردن و یەکخستنی گەلان دژی تیرۆریزم و زایونیزم ھەبوو، وتیشی: ناوبراو سەرداری تەواوی شارستانیەتی مرۆڤایەتی بوو.

ئەم کارناسە سیاسییە وتیشی: سەردار سولەیمانی پیاوێکی مەزن، دۆست و برایەکی دڵسۆز، واتە سەردارو جەنگاوەرێکی ڕاستەقینەلە خەباتی دژی تیرۆریزم و بەرەڤانی کردن لە مافی مرۆڤ بوو.

«کارێن خانلەری» نوێنەری کریستیانە ئەرمەنییەکانی باکووری ئێران لە خولەکانی نۆھەم و دەھەمی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانیش وتاردەرێکی دیکەی ڕێ و ڕەسمەکە بوو کە باسی ھۆگریی تەواوی مرۆڤەکان لەوانە ئەرمەنییەکان بە سەردارڕ سولەیمانیی کرد.

خانلەری وتیشی: سەردار سولەیمانی یەکگرتنی نیشتیمانیی پێک ھێناو ھەر چۆن ئیمامی عەلی(ع) ئەمیری تەواوی بڕوادارانەو ھەر چۆن ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی باوکی مەعنەویی ھەموو گەلانی ڕاپەڕیو لە بەرامبەر ئیستیکباری جیھانییە، ئەو بەڕێزەش شەھیدی تەواوی بڕوادارانە.

سەرپەیڤ