کانونی یه‌که‌م 23, 2020 17:48 Asia/Tehran
  • بڕیاری لێخۆشبوونی ترەمپ بۆ ھۆکارانی قەڵاچۆی چواردە شارومەندی سڤیلی عێراقی

دۆناڵد ترەمپی لە دوایین ڕۆژانی ئامادە بوونی لە کۆشکی سپی ١٥ کەس لەوانە کۆمەڵێک لە ھاوپارتەکانی خۆی و ھەروەھا ھۆکارانی قەڵاچۆی کەسانی سڤیلی عێراقیی خستەبەر بڕیاری لێخۆشبوونی سەرۆکانەی خۆی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بڕیاری لێخۆشبوونی سەرۆکانە بۆ ئەو چوار پاسەوانەی ئاسایشی کۆمپانیای «بلەک واتر Blackwater »یش دەرکراوە کە تاوانبار بوون بە کوشتنی ١٤ هاوڵاتیی سیڤیلی عێراقی و سزا  زیندانی کردن بۆ ماوەیەکی درێژیان بۆ دیاری کرا بوو.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوو کەس لە حوکم دراوانی دۆسیەی دەستوەردانی ڕووسیا لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠١٦ی ئەمریکاو ھەروەھا ٣ ھاولایەنی خۆشی خستووەتە بەر لێخۆشبوونی سەرۆکانە

سی ئێن ئێن ماوەیەک لەمەو بەر ئەوەی درکاند کە ھلریکارانی «ترەمپ» داوایان لێ کردووە بەرلە بەجێ ھێڵانی کۆشکی سپی بۆ ئەو تاوانبارانە بڕیاری لێخۆشبوونی سەرۆکانە دەرکات.

ترەمپ لە ماوەی سەرۆکایەتیی خۆی دا ٤٥ بڕیاری لێخۆشبوون و سووک کردنەوەی سزای دەرکردووە.

سەرپەیڤ