کانونی یه‌که‌م 24, 2020 18:04 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە لێخۆشبوونی ترەمپ لە تاوانکارانی ئەمریکی

ھەنگاوەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆ چوار کەس لە حوکم دراوانی دۆسیەی قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی عێراق، ڕەخنەی کۆمەڵێک لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لەوانە ڕێکخراوەی نەتەوەکانی لێ کەوتووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆزی چوارشەممە وێڕای دەرکردنی بەیاننامەیەک بە دەربڕینی نیگەرانیی قوڵی خۆی لەو لێخۆشبوونانە، وتی: ئەم بڕیارانە یارمەتیی پارێزراو بوون لە تاوانکاری دەدات و دیارە ئەمەش پڕکێشیی تاوانبارانی بۆ تێوەگلان بە دڕندەکاری زیاتری لێ دەکەوێتەوە لە داھاتوودا.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ڕایگەیاندووە: ترەمپ لە کاتی بڕیاردانەکەی بۆ ئازادکردنی ئەو تاوانبارانە ئاستی دڕندایەتیی تاوانەکەی لەبەرچاونەگرتوون.

لێخۆشبوونەکانی ئەم دواییە ترەمپ چوار کەس لە کۆنەسەربازەکانی ئەمریکیی کۆمپانیای «بلەک واتری»یشی گرتووەتەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا لە ڕووداوی ناسراو بە «قەڵاچۆی مەیدانی نەسوور»ی بەغدا سزایان بۆ دەرچوو بوو.

جێگای ئاماژەیە ترەمپ بە سەردەمی سەرۆکایەتییەکەی دا ٤٨ بڕیاری لێخۆشبوون و سوک کردنی سزای دەرکردووە.

 

سەرپەیڤ