وشداری دانی پاپا فرانسیس لەمەڕ دۆخی منداڵانی شەڕدیتوو لە عێراق ، سووریا ویەمەن
ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان وشداریدا سیمای منداڵانی سووریا، عێراق ویەمەن کە باجی قورسی شەڕ دەدەن، دەبێ وێژدانی مرۆڤەکان ڕاپەڕینێت .
پاپا فرانسیس ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان ڕۆژی هەینی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی کریسمەس بە راگەیاندنی ئەمە کە منداڵان لە سەرانسەری جیهان بەتایبەت لە سووریا، عێراق ویەمەن هەروا باجێکی زۆر بۆ شەڕ دەدەن، خوازیاری هەوڵی جیهانی بۆ کۆتایی دان بە شەڕ وتێکەڵچوون وبەدی هینانی ئاشتی وئارامی لە جیهان دا بوو.
ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان لەم پەیامەدا هەروەها خوازیاری یەکیەتی ویەکگرتوویی جیهانی بۆ یارمەتی دان بە نەتەوە زیان وێکەوتووەکان لە گێرە و کێشەکان وقەیرانە مرۆڤایەتیەکان بوو.
پاپ فرانسیس لەم پەیامەدا بە پێداگری لەسەر پرس ومەسەلەی تەندروستی وئەمە کە ڤاکسینی کۆڤیدی نۆزدە دەبێ بکەوێتە بەردەستی هەمووان ، لە وڵاتانێک کە لەدووی دەسبەسەرداگرتنی ڤاکسینی کۆڕۆنا وکەڵک وەرگرتنی ئامرازیانەن ، ڕەخنەی گرت. ڕیووڕەسمی جیژنی شەوی کریسمەس شەوی پێنجشەممە لە زۆرێک لە وڵاتان وڤاتیکان لە سای ڤایرۆسی کۆڕۆنا ولە ژێر بەرتەسکی گەلی تەندروستی بەڕیوە چوو.