کانونی یه‌که‌م 26, 2020 14:28 Asia/Tehran
  • ژماری توشبووانی جیهانیی کۆڕۆنا گەیشتە زیاتر لە 80 ملیۆن کەس

بە پێی ئاماری ناوەندەندە جێبڕواکان، ژماری توشبووانی جیهانیی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەتا ڕۆژی هەینی گەیشتووە بە هەشتا ملیۆن ودووهەزارکەس.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە ناوەندی وۆرڵدۆ مێتێرز ، کە دوایین ئاماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی چرکەیی بڵاودەکاتەوە ، ژماری تیاچووانی جیهانیی کۆڕۆنا گەیشتووە بە یەک ملیۆن و٧٥٣ هەزارو ٧٩٩ کەس.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ٢٤کاژێری ڕابردوودا لە ئەمریکا کە زۆرترین ڕیژەی توشبووانی نەخۆشانی کۆڕۆنای هەیە، ١٩٣هەزارو ٣٠ کەس توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە ودوو هەزارو ٨٣٥ کەسیش گیانی خۆیانیان لەدەس داوە.

ژماری دواجاری  توشبووانی کۆڕۆنا لە ئەمریکا یش گەیشتووە بە نۆزدە ملیۆن و١١١هەزارو ٣٢٦ کەس وتیاچووانیش ٣٣٧ هەزارو ٦٦ کەس .

بە پێی ئامارە بەدەستەوە دراوەکان لەلایەن ماڵپەڕی وۆرڵدۆ مێتێرز  ، دوای ئەمریکا، هێند ، بەرازیل، ڕووسیا ، فەرانسە وبەریتانیا ، بە ڕیز زۆرترین حاڵەتی توشبوو بە کۆڕۆنا لە جیهانیان تیدایە.

پەرەسەندنی کۆڕٶنا لە جیهان لە حاڵێکدا هەروا بەردەوامە کە بە تازەیی جۆرێکی تازەلە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئینگلیز دۆزراوەتەوە ولە سەروبەندی ساڵی تازەی زایینی  ، وڵاتانی سەرانسەری جیهان خەریکی گرتنەبەری  قەدەغەی سنووری وئاسمانی زۆرتر لەگەڵ بەریتانیان کە دەتوانێ کێشەی جیدی تریش بۆ ئەم وڵاتە  و وڵاتانی دیکەی  جیهان بەدیی بێنێت. .

 

سەرپەیڤ