بە سەدان پەناخواز لە بۆسنە لانەواز و ھەڵوەدا لە نێو بەفر و سەرمادا
کانونی یهکهم 27, 2020 16:55 Asia/Tehran
بە سەدان کۆچبەر و پەناخواز لە کەمپی لیپا لە باکووری رۆژاوای بۆسنە لە سەرماو بەفری زستانی دا بە ھەڵوەدایی ماونەوە .
ئەم کۆچبەرانە دوای ئاگرکەوتنەوەیەکی سامناک لە خێوەتەکانی شوێنی نیشتەجێ بوونیان ، بێ ھیچ شتێکی گەرمکەرەوە و بە کەمترین رادەی خۆراک کە تاقمەکانی فریاکوزاریی پێیان گەیاندوون ، لە نێو سەرما و سۆڵە و بەفردا ماونەوە .
ئەو لانەوازانە خێوەت و سەرپەنایان نیە و خۆیان لە پەتوو و توورەکەی خەو پێچاوە .
بەشێکی زۆری کەمپەکەیان لە ئاگرکەوتنەوەی سەرەتای ئەم حەوتەیە لە نزیک شاری بیھاچ سووتا . ئەو کەمپەی کە بەر لەو رووداوەش بە ھۆی لاوازبوونی لە نیشتەجێ کردنی پەناخوازان و کۆچبەران لە لایەن کاربەدەستانی نێودەوڵەتیەوە رەخنەی توندی لێدەگێرا .