کانونی دوھەم 01, 2021 13:10 Asia/Tehran
  • ئەمریکا پاپۆڕە جەنگیەکەی «نیمیتز» دەباتەوە

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا«پێنتاگۆن» پاپۆڕی «نیمیتز» لە ڕۆژئاوای ئاسیا دەگەڕێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێد پرێس، پێنتلگۆن بڕیاری داوە پاپۆڕی » یو ئێس ئێس نیمیتز»، واتە تاقە پاپۆڕی فڕۆکەھەڵگری لە ڕۆژئاوای ئاسیا بگەڕێنێتەوە بۆ بنکەسەرەکییەکەی لە گوێئاوەکانی ڕۆژئاوای ئەمریکا.

«نیمیتز» و کۆپاپۆڕەکەی ھاوڕێی، نزیکەی سێ حەوتە لەمەوبەر گەییشتە ئاوەکانی کەنداوی فارس، وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا، ئەرکی ئەم کۆپاپۆڕەی داکۆکی و پشتیوانیی ئاسمانی لەکاتی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق و ئەفغانستان ڕاگەیاند بوو.

تۆزێک دواتر سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو پاپۆڕەی بۆ گواستنەوەی لەشکریانی ئەمریکیی سەقامگرتووی سۆمال  ڕەوانەی گوێئاوەکانی  ئەم وڵاتە ئەفریقییە کراوە.

ئەمریکا نزیکەی ٧٠٠ سەربازی لە سۆمال دایە کە نزیکەی ١٣ ساڵە بە بیانووی خەباتی دژی قاعیدەو شەباب لەو وڵاتەدان.

سەرپەیڤ