کانونی دوھەم 01, 2021 21:47 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی سەرۆکایەتی قۆناغمەندی پۆرتۆگاڵ بە سەر ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپادا بە تەوەرەی قەیرانی تەندروستی

سەرۆکایەتی قۆناغمەندی پۆرتۆگاڵ بە سەر ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپادا بە تەوەرەی وەڵامدانەوەی قەیرانی تەندروستی، دەستی پێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، پۆرتۆگال دوای ئاڵمانیا سەرۆکایەتی قۆناغمەندی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپای لە ئەمڕۆ ھەینییەوە بۆ ماوەی شەش مانگ گرتە ئەستۆ.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، یەکەم ئەوبەرایەتیی پۆرتۆگال، لەبەر گرتنی ڕێکارێکی گونجاوە بۆ قەیرانی تەندروستی، پەسەند کردنی گەڵاڵەگەلی بووژاندنەوەی ئابووری و زیادکرانی بەشداری و ھاریکاری لە ئەورووپا لە جەنگەی کێبەرکێ و ململانێی نێوان چین و ئەمریکایە.

پۆرتۆگال بەرنامەشی بۆ بەرپا کردنی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەورووپا بە تەوەرەی بابەتگەلی کۆمەڵایەتییەوە، بۆ ڕۆژانی حەوتەم و ھەشتەمی مانگی مای لەدشاری «پۆرتۆ»دا داڕشتووە.

 

سەرپەیڤ