ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڤیتۆی ترامپ لەدژی بودجەی سەربازیی ئەمریکای پوچەڵکردەوە
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە دەنگ وەرگرتنێک دا توانی ڤێتۆی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ پێشگیری کردن لە پەسەن کرانی گەڵآڵەی بودجەی سەربازی ئەمریکا بەتاڵ بکاتەوە.
لە دەنگ وەرگرتنی ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، ٨١ سێناتور دەنگیان دا بۆ هەڵوەشانەوەی ڤێتۆ وسێزدە سێناتۆریش لە ترامپ پشتیوانیان کرد ، بەم چەشنە ئەم ئەنجومەنە دوولەسێی زۆرێنەی پێویست بۆ بەتاڵ کردنی ڤێتۆی ترامپی بەدەسھێنا. بەرلەمەیش ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە دەنگ وەرگرتنێک دا توانیبووی ڤێتۆی ترامپ لەدژی بودجەی سەربازی ئەمریکا بەتاڵ بکاتەوە.
بە پێی یاسای ئەمریکا ، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەتوانێ بە ڤێتۆ کردن، پێشگیری بکات لە کردنی گەڵاڵە ویا پەسەن کراوەیەک بە یاسا ، بەڵام دەنگی دوو لە سێی ئەندامانی نوێنەرانی دوو ئەنجومەنی ئەمریکا بەسە هەتا ئەم ڤێتۆیە بەتاڵ بکرێتەوە.
بە بەتاڵ کردنی ڤێتۆی ترامپ ، شکستی سیاسی تر بۆ ناوبراو لە دوایین ڕۆژانی ئامادەبوونی لە کۆشکی سپی تۆمار کرا. ترامپ ٢٣ی دێسەمبەر گەڵاڵەی بودجەی سەربازیی ٧٤٠ ملیارد دۆلاری ئەمریکا ی کەلە هەردوو پەرلەمانی ئەم وڵاتە دا پەسەن کرابوو ڤێتۆ کرد.
ئەنجومەنی پیران گەڵاڵەی بودجەی سەربازی ٢٠٢١ی ئەمریکای بە ٨٤ دەنگی تەبا لە بەرامبەر تەنیا سێزدە دەنگی ناڕازی پەسەن کردبوو. بەرلەوەیش ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ٣٥٥ دەنگی ڕازی لە بەرانبەر ٧٨ دەنگی ناتەبا ئەم گەڵاڵەیەی پەسەن کردبوو.