کانونی دوھەم 03, 2021 10:35 Asia/Tehran
  • 70 کوژراو لە پەلاماری کەسانی چەکدار بۆسەر ناوچە سنووریەکانی نیجێر

لە پەلاماری کەسانی چەکدار بۆسەر ناوچە رۆژاواییەکانی نیجێر لە گەڵ مالی ، لانیکەم 70 کەسی مەدەنی کوژران .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، سەرچاوە لەشکەریەکان لە ئەرتەشی مالی رایانگەیاند لەم پەلامارەدا 20 کەسی مەدەنی دیکەش بریندار بوون . 

بە پێی ھەواڵێکی دیکە ، لقی رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە بەرپرسایەتی پەلامار بۆسەرئەرتەشی فەرەنسە و کوژرانی لەشکەریانی ئەم وڵاتەی لە مالی گرتە ئەستۆ . 

حکومەتی فەرەنسە دوشەممەی رابردوو باسی کوژرانی 3 لەشکەریی ئەم وڵاتەی کرد لە مالی . 

مالی لە ساڵی 2012 وە تووشی کودیتا و نائەمنی و دوای ئەوە بەھێزبوونی تاقمە تیرۆریستیەکان بووەتەوە . 

سەرپەیڤ