کانونی دوھەم 05, 2021 14:03 Asia/Tehran
  • سێناتۆرێکی ئیرلەندی: ھۆ کارانی تیرۆری سەردار سولەیمانی دەبێ دادگایی بکرێن

سێناتۆرێکی باڵای ئیرلەندی تیرۆری سەرداری سپەھبۆد حاج قاسم سولەیمانیی بە «تیرۆریزمی دەوڵەتی» زانی و داوای دادگایی کرانی ھۆکارەکانی کرد.

«جرارد پاتریک کراوڵ» ڕۆزی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا لە لەندەن وتی: کوشتن ، کوشتنە و ھیچ پاسایەکی بۆ نییە، کاتێک کە تۆمەتی تاوانی جەنگی و یان پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بە ھۆی کەس و یان دەوڵەتێکەوە دێتە ئاراوە، ئەوە دەبێ دادگەی نێونەەتەوەیی لە بارەیەوە داوەری بکات.

ئەم سیاسەتڤانە ھەڵکەوتەیەی ئیرلەند «تیرۆریزمی دەوڵەتی»ی بە کوشتنی ئەنقەست زانی کە قەت پاسا ھەڵناگرێت و ئەوەی وەھا تۆمەتێکی لە سەر بێت دەبێ لە دادگەدا دادگایی بکرێت و بەڵگەکانی لە لایەن ١٢ دادوەری ڕاستەقینەوە تاوتوێ بکرێت.

«ئەگنێس کالامارد» ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش پێشتر ڕایگەیاند بوو کە، تیرۆری سەردار سولەیمانی بە ھۆی سوپای ئەمریکاوە پێشێلکردنی داب و نەریستی نێونەتەوەییە لە بارەی ئۆپراسیۆنی بەدەر لە سنوورەوە. ئەو کارەی واشێنگتۆن دابێکی مەترسیداری لە خۆی بەجێ ھێڵاوە کە دەبێتە ھەوێنی سەرھەڵدانی کارەساتی زیاتر.

سەرپەیڤ