کانونی دوھەم 07, 2021 00:41 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا

«چاک شومەر» سەرۆکی کەمینەی سێنا سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی ئەمریکای لە ئەنجومەنی سێنای ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

«شومەر» کە ھەتا بەرلەمە وەک سەرۆکی کەمینەی سێنا دەناسرا، لە ئێستادا بە ڕاگەیاندنی ئەم سەرکەوتنە بووەتە سەرۆکی زۆرینەی ئەنحومەنی سێنای ئەمریکا.

«جان ئاسۆف» و «ڕافائێل وارناک» لە خولی دووھەمی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی سێنادا سەرکەوتن و ئەمەش بووەتە ھۆی سەرکەوتنی پارتی دیموکرات لە ئەنجومەنی سێنادا.

«جان ئاسۆف» پاڵێوراوی دیموکراتەکان لە ھەڵبژاردنی جۆرجیا لە بەرامبەر « دەیڤید پێردۆ» ھاوتای کۆماریخوازی سەرکەوتنی ڕاگەیاند.

پێشتریش «ڕافائێل وارناک» پاڵێوراوەکەی دیکەی دیموکراتەکان سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند بوو، ناوبراو ٣٥ھەزار دەنگی لە خەنیمە کۆماریخوازەکەی زیاتر ھێناوە.ئەمە لە کاتێکدایە کە ترەمپ شەوی سێ شەممە لە ئیالەتی جۆرجیا گردبووونەوەیەکی سازدا ھەتا لایەنگرانی خۆی بۆ دەنگدان بە کۆماریخوازان ھان بدات.

سەرپەیڤ