وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا: ترەمپ با پێشێل کردنی دیموکراسی ڕابگرێت
کانونی دوھەم 07, 2021 03:58 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا داوای لە ترەمپ و لایەنگرەکانی کرد کە پێملی بڕیاری دەنگدەرانی ئەمریکی بن واز لە پێشێلکردنی دیموکراسی بھێنن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ھایکۆ ماس» وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە دوای ئاژاوەگێڕانی لایەنگرانی «ترەمپ» لە نێو شەقام و بازاڕو داگیر کردنی کۆنگرەی ئەمریکا کە خەریکی ژماردنی دەنگەکانی سەرکەوتنی «جۆ بایدێن» بوون، لە پەڕەی توییتێرەکەی دا نووسی: دوژمنانی دیموکراسی بەو وێنە باوەڕ پێ نەکراوانەی «واشێنگتۆن دی سی»یەوە خۆشحاڵ دەبن. وشەکان شێتانە دەبنە ھەنگاوی توندوتیژ، دیارە بێزار بوون لە دامەزراوە دیموکراتیکەکان ملڵئێرانکەرە.
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا جەتیشی کرد کە، ترەمپ و لایەنگرەکانی دەبێ سەرەنجام پێملی بڕیاری دەنگدەرانی ئەمریکی بن و پێشێلکردنی دیموکراسی ڕابگرن.