کانونی دوھەم 08, 2021 13:23 Asia/Tehran
  • سەرۆکی شارەوانیی واشێنگتۆن دی سی: ترەمپ دەبێ وەڵامی ئەو کارانەی بداتەوە

سەرۆکی شارەوانیی پێتەختی ئەمریکا لە ڕۆڵی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەمەڕ ھرووژمی لایەنگرەکانی بۆ سەر بینای کۆنگرێس ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە، «موریل باوزێر» سەرۆکی شارەوانیی واشێنگتۆن دی سی لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بارەی ڕووداوەکانی ڕۆژی چوارشەممەی کۆنگرێس وتی: ھێزەکانی پۆلیس قارەمانانە جوڵانەوە کە ئەمەش دەربڕی نیشتیمانپەروەرییانە. بە پێچەوانەی ھەنگاوەکانی سەرۆک کۆمارو ھەڵخڕاندنی لایەنگرەکانی بۆ توندوتیژی، سەرەنجام دیموکراسی سەرکەوت.

باوزێر وتیشی: سەرۆک کۆمار دەبێ وەڵامدەرەوەی ڕووداوەکانی ڕۆژی چوارشەممە بێت چونکو بەڕاستی ڕووداوێکی تیرۆریستی بوو.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە، نزیکەی ٦٢٠٠ چەکداری پاسەوانی نیشتیمانی بۆ یارمەتی دانی ھێزەکانی پۆلیسی خۆجێیی لەمەڕ بەرپاکردنی ئاھەنگی سوێند خواردنی «جۆ بایدێن» ڕەوانە کراون کە زۆر زیاترن لە ژمارەی ھێزەکانی تایبەت بە باری ئاسایی. 

سەرپەیڤ