کانونی دوھەم 08, 2021 18:56 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی «کامیلا ھەریس» لە ھەڵس و کەوتی دووفاقانەی سیستێمی دادەڤانیی ئەمریکا

یاریدەری سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئەمریکا لە ھەڵس و کەوتی دووفاقانەی سیستێمی دادەڤانیی ئەم وڵاتە لەگەڵ لایەنگرانی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو نەیارانی ڕەگەزپەرستی ڕەخنەی گرت.

«کامیلا ھەریس» یاریدەری «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە پەڕەی ئینیستاگرامی خۆی دا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی لایەنگرانی «ترەمپ» بۆ سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا نووسی: ئەمریکا دوو جۆرە سیستێمی دادەڤانی بە خۆیەوە دەبینێت کە یەکێکیان لایەنگری توندئاژۆییەو ماوەی ئەوە دەدات کە ھێرش بکرێتە سەر بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە. ئینجا سیستێمە دادەڤانییەکەی دیکەش ھەر ئەوەیە کە لە ھاوینی٢٠٢٠ دا بەشدارانی ناڕەزامەندییە ئاشتیانەکانی دژی ڕەگەزپەرەستیی لەم وڵاتەدا بە ھاویشتنی گازی فرمێسکڕێژ کردە ئامانج.

شەوی پێنج شەممە لە کاتێکدا کە کۆبوونەوەی ھاوبەشی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ پشتڕاست کردنەوەی یەکجاریی سەرکەوتنی«جۆ بایدێن» لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی خەریک بوو بەڕێوە دەچوو، کۆمەڵێک لە لایەنگرانی  «ترەمپ» کە لە بەردەم ئەم بینایەدا گرد ببوونەوە ھەڵیانکوتایە سەر بیناکە کە لە ئەنجام دا پێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی پۆلیسی لێ کەوتەوەو ئەمەش بووە ھۆی کوژرانی پێنج کەس و بریندار بوونی دەیان کەسی دیکە لەوانە ٩ فەرمانبەری پۆلیس و ڕاپێچ کرانی کۆمەڵێکی زۆری لە نێکدەران لایەنگری «ترەمپ».

 

سەرپەیڤ