کانونی دوھەم 09, 2021 07:52 Asia/Tehran
  • پلۆسی: هێشتا هیچ وڵامێکم لە پێنس بۆ دەسپێکردنی ڕەوتی دوورخستنەوەی ترامپ وەرنەگرتووە

نانسی پلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی وتی: هێشتا لە مایک پێنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مەڕ چالاک کردنی ھاوپێچی ٢٥ی یاسای بنەڕەتی ئەمریکا هیچ وڵامێکم وەرنەگرتووە.

بە پێی ھاوپێچی  ٢٥ی یاسای بنەڕەتی ئەمریکا، لەئەگەری نەبوونی لێوەشاوەیی وشایستەبوون، بێ توانایی یا مردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، زۆرێنەی کابینە دەتوانن بە دانانی جێگری ناوبراو وەک سەرۆک کۆمار دەنگ بدەن.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی: دەبێ هەرشتێک کە لە تواناییمان داهەیە بۆ پشتیوانی لە خەڵک لە بەرامبەر پەلامارەکانی ترامپ بۆسەر وڵات ودێموکراسیمان دەکاری بینین. پلۆسی پێیداگرت ئەگەر بێتۆ بەم زووانە ترامپ لە پلە وپایەی خۆی وازنەهێنێت کۆنگرە لەم بوارە کردەوە پیشان دەدات.

ناوبراو وتیشی  کۆمارێخوازانی کۆنگرە دەبێ لە ترامپ داوا بکەن کە هەرچی خیراتر وازلە سەرۆک کۆمارەتی بێنێت .

پەلامارەکانی شەوی چوارشەممەی لایەنگرانی ترامپ بۆ سەر کۆنگرە بووەتە هۆو  هەتا نوێنەران وسێناتورەکانی ئەمریکایی بیرلە وەلانانی هەرچی زووتری ترامپ بکەنەوە.

لە کاتی پەلاماری لاینگرانی ترامپ بۆ سەر بینای کۆنگرە لانیکەم چوارکەس کوژران ودەیان کەسیش برینداربوون.  

سەرپەیڤ