کانونی دوھەم 09, 2021 18:21 Asia/Tehran
  • لاشەی فڕۆکە ئەندونزیاییەکە لە نێو ئوقیانوس دا دۆزرایەوە

حکومەتی ئیندۆنیزیا تێکشکانی فڕۆکەیەکی وڵاتەکەی راگەیاند کە 50 سەرنشین و 12 کەسی ستافەکەی تێدا بووە و لە رادار ون ببوو.

بەپێی هەواڵی ماڵپەرە جیهانییەکان، ئەو فرۆکەیە لە پاش ئەوەی دەستی کردووە بە گەشتی ئاسایی(Sriwijaya Air flight SJY 182)، لە کاتژمێر 2:40 خولەکی شەو سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕاداردا پچڕا و بە تەواوی ونبوو.

 

فرۆکەکە 50 سەرنشین و 12 کارمەندی دەستەی فرۆکەوانی هەڵگرتبوو کە لە نێویاندا حەوت منداڵ هەیە، لە پاش دوورکەوتنەوەشی بۆ ماوەی 11 کیلۆمەتر بەرەو باکووری فرۆکەخانەی سوکارنۆ-هاتای نێودەوڵەتی، پەیوەندی بە رادارەکانەوە پچڕا و ونبوو،  دەسەڵاتی فرۆکەوانی ئەو وڵاتە دۆزینەوەی فرۆکەکەی بە تێکشکاوی راگەیاند و هێشتا زیانەکانی دیار نیە  و بۆ دۆزینەوەی سەرنشینەکان گەڕانی چڕ دەستی پێکردووە.

سەرپەیڤ