کانونی دوھەم 11, 2021 07:36 Asia/Tehran
  • ترەمپ بە تەمای دەست لە کار کێشانەوە نییە

سەرۆک کۆماری ماوەبەسەرچووی ئەمریکا بە بێ ئەوەی گوێ بداتە نزیک بوونەوەی کاتی کۆتایی ھاتنی پۆستەکەی لە کۆشکی سپی دا،بە نیازی سەرلەنوێ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیەتی.

کەناڵی ھەواڵیی سی بی ئێس، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: سەرباری ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کۆنگرێسی ئەمریکا، ترەمپ ھیچ بەرپرسایەتییەکی ھێرشی لایەنگرانی بۆ سەر کۆنگرێس بەئەستۆ ناگرێت بە نیازی کشانەوەش نییەو ھیچ گوشارێکیش لەم بوارەدا ھەست پێ ناکات.

سی بی ئێس ئەوەشی ڕاگەیاندووە: «دۆناڵدترەمپ» پەیوەندیی دیپلۆماسی، بەردەوام کردنی چالاکییەکانی دەوڵەتەکەی و سەردانی سنووری نێوان ئەمریکاو مەکسیکی لە نێو بەرنامەی ڕۆژانی داھاتووی خۆی دا گونجاندووە.

ئەم ھەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە زۆربەی یاسادانەرانی ئەمریکی داوای بەکارھێنرانی پاشکۆی ٢٥ی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە دەکەن بۆ وەلانانی ترەمپ.

پاشکۆی ٢٥ی یاسای بنەڕەتیی پەیوەستە بە یاساکانی سەردەمی پێوارو دیاری کرانی جێگرەوە بۆ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.

بە پێی ئەم پاشکۆیە لە کاتی لێنەھاتوویی ، پەک کەوتوویی یان مردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا،زۆرینەی ئەندامانی کابینەکەی دەتوانن دەنگ بە دیاری کرانی یاریدەرەکەی وەک سەرۆک کۆمار بدەن.

سەرپەیڤ