کانونی دوھەم 11, 2021 11:21 Asia/Tehran
  • پلوسی ٢٤ کاژێر دەرفەت بۆ «پێنس» دیاری دەکات ھەتا ترەمپ لە پۆستەکەی دوور خاتەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ٢٤ کاژێر دەرفەت بۆ یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیاری دەکات ھەتا بە ڕاپەڕاندنی پاشکۆی ٢٥ی یاسای بنەڕەتی، ترەمپ لە پۆستەکەی دوور خاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نانسی پلوسی» ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە نامەیەک دا بۆ ئەندامانی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەران باسی ئەم بابەتەی کردو جەختی لەوەش کردەوە کە ئەگەر ئەوە نەکرێت ترەمپ گەڵاڵەی پرساندنی بۆ جێبەجێ دەکرێت.

پاشکۆی ٢٥ی یاسای بنەڕەتیی پەیوەستە بە یاساکانی سەردەمی پێوارو دیاری کرانی جێگرەوە بۆ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.

بە پێی ئەم پاشکۆیە لە کاتی لێنەھاتوویی ، پەک کەوتوویی یان مردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا،زۆرینەی ئەندامانی کابینەکەی دەتوانن دەنگ بە دیاری کرانی یاریدەرەکەی وەک سەرۆک کۆمار بدەن.

سەرپەیڤ