کانونی دوھەم 12, 2021 08:11 Asia/Tehran
  • گۆتریش بۆ جاری دووھەم بوو بە پاڵێوراوی سکرتاریەتی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ چالاکی نواندن لەم بوارەدا بۆ خولێکی پێنج ساڵەی دیکە ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی فارس، وتەبێژی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی سێ شەممە بە کاتی تاران ڕایگەیاند: «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرۆکی کۆگی گشتی و ئەنجومنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی ئاگادار کردەوە کە بۆ خزمەت کردن لەم بوارەدا ھەتا پێنج ساڵی دیکەش ئامادەیە.

«ئانتۆنیۆ گۆتریش» سیاسەتڤانێکی پۆرتۆگالییە کە وەکو نۆھەمین سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان خەریکی چالاکی نواندنە. ناوبراو لە ساڵی ١٩٩٥ەوە ھەتا ٢٠٠٢ سەرۆک وەزیرانی پۆرتۆگال بووەو لە ٢٠٠٥ەوە ھەتا ٢٠١٥ش سەرۆکایەتیی کۆمەیساریای باڵای ڕێکخراوەی نەتەوەکانی بۆ کاروباری پەناخوازان بە ئەستۆ بووە.

«گۆتریش» لە یەکەمی ژانویەی ٢٠١٧ لە لایەن نوێنەرانی ئەم کۆگایە وەکو سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھەڵبزێردرا.

سەرپەیڤ