بەڕێوە چوونی لێژنەی ئابووریی ھاوبەشی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە ڕۆژانی ١٨و ١٩ی ژانویە
کانونی دوھەم 12, 2021 20:38 Asia/Tehran
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان وتی: چواردەھەمین لێژنەی ئابووریی ھاوبەشی دوو وڵات ڕۆژانی ١٨و ١٩ی ژانویە لە تاران بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «سەیید عەبباس موسەوی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان، چواردەھەمین لێژنەی ھاوکارییەکانی ئابووری، بازرگانی و مرۆڤ دۆستانەی نێوان دوو وڵاتی بۆ ھێزمەند کردنی پەیوەندیی ئابووریی تاران و باکوو بە گرینگ نرخاند.
سیانزەھەمین لێژنەی ھاوکارییەکانی ئابووری، بازرگانی و مرۆڤ دۆستانەی ئێران و کۆماری ئازەربایجان مارسی ٢٠١٩ لە باکوو بەڕێوە چوو.