بۆڵتۆن: «ترەمپ» بەلاڕێ دا چوونێک بوو لە گۆڕەپانی سیاسیی ئەمریکادا
ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی بەلاڕێ دا چوونێک زانی لە گۆڕەپانی سیاسیی ئەمریکادا .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی «ئێم ئێس ئێن بی سی»، «جان بۆڵتۆن» ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا، بە دەربڕینی ئەم بابەتە وتی: نیگەرانی لەم ڕۆژانەدا لە وڵات لە بارەی ھەنگاوەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەموو بوارێک دەگرێتەوە.
ئاڵۆزی و قەیرانی سیاسی لە ئەمریکا دوای ھەڵکوتانە سەر کۆنگرێس و دەست بەسەردا گرتنی لە لایەن لایەنگرانی ترەمپ پەرەی سەندووەو ئەم قەیرانەش ڕۆزلەدوای ڕۆژیش ڕەھەندی بەربڵاوتر لە بواری نێوخۆی و نێونەتەوەیی بەخۆیەوە دەگرێت.
دیموکراتەکان دوای ھێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر کۆنگرێسی ئەم وڵاتە لە ئێستادا بیر لە پرساندن و دوورخستنەوەی ترەمپ لە پۆستەکەی دەکەنەوە.
لە ڕەوتی ھێرشەکەی سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا لانیکەم پێنج کەس کوژراو دوو ئەندامی پۆلیسیش بریندار بوون.