کانونی دوھەم 14, 2021 03:04 Asia/Tehran
  • یاسادانەرێکی ئەمریکی ترەمپی لەگەڵ «بن لادەن» ھەڵسەنگاند

ئەندامی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی لەگەڵ «ئوسامە بن لادەن» سەرکردەی پێشووی «ئەلقاعیدە» ھەڵسەنگاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئێریک سوالڤێل» ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی «پی بی ئێس» وتی: «ترەمپ» و «بن لادەەن» بوونە بە سەرچاوەی سەرمەشق و سروش وەرگرتنی لایەنگرەکانیان بۆ ئەوەی بە کرداری توندوتژەوە تێوەگلێن.

ئەم نوێنەرەی «ویلایەتی کەڵیفۆڕنیا» وتیشی: «بن لادەن» ١١ی سپتامبەری ٢٠٠١ بۆخۆی نەھاتە خاکی ئەمریکاوە، بەڵام بەرپرس و ئیلھامبەخشی پەلاماردرانی وڵاتەکەمان بوو.

«سوالڤێل» پێشی داگرت: «ترەمپ»ی سەرۆک کۆماریش بە وتەو دەمھەراشی و ھەڵخڕاندن و کۆکردنەوەی کەسانێک کە بە قسەکانیان تۆوی ڕق و کینەیان دەچاند، بوو بە سەرچاوەی ھاندران و توندئاژۆیی ئەو کەسانەی وا ھەڵیانکوتایە سەر بینای کۆنگرێس.

ئەم نوێنەرەی دیموکرات وتیشی: من وتەی ئەوانەی وا خەریکی ھەڵخڕاندنی خەڵکن لەگەڵ کارەکانی «بن لادەن»و «ترەمپ» بەراورد دەکەم. خۆ بڕیار نییە بۆخۆیان ڕاستەوخۆ کاری تێکدارانەو توندوتیز ئەنجام بدەن، بەڵکو ئەوەش کە داوا لە خەڵکانی تریکەن بە توندوتیژی بجوڵێنەوە خۆی لە خۆی دا تاوانە.

ھێرشەکەی شەوی پێنج شەممەی ڕابردووی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر بینای کۆنگرێس بووە ھۆی ئەوەی کە کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی دەوڵەتەکەی لە پۆستەکانیان بکشێنەوەو لە ئێستاش ڕەوتی پرساندنی دووبارەی ترەپ دەستی پێ کراوەتەوەو تۆمەتی ورووژاندن و ھاندان بۆ بشێوی نانەوەی خراوەتە سەر.

سەرپەیڤ