کانونی دوھەم 20, 2021 15:50 Asia/Tehran
  • بڕیاری بایدێن لە مەڕ بڵاوکردنەوەی بەڵگەکانی ھاوپەیوەند بە کوژرانی «خاشقچی»

بە قسەی پاڵێوراوی پێشنیارکراوی بایدێن بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی ئەمریکا، دەوڵەتی داھاتوو بەڵگەکانی ھاوپەیوەند بە کوژرانی پەیامنێرە نەیارەکەی عەرەبستان لە شێوازی نھێنی بوون دەترازێنێ.

لە ڕوانگەی ڕۆژنامەی ئینگلیسی زمانی «گاردییەن»ەوە، وتەکانی «ئاڤریل ھاینێس» سەبارەت بە  بڕیاری دەوڵەتی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ دەرھێنانی ڕاپۆرتەکانی ھاوپەیوەند بە کوژرانی «خاشقچی» لە ڕیزی بەڵگە نھێنییەکان بەو واتایەیە مە ئەمریکا بە نیازە بە فەرمی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستان وەک ھۆکاری کوشتنی ئەم پەیامنێرە نەیارەی سەعودی بناسێنێ.

«ئاڤریل ھاینێس» دوێنێ سێ شەممە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی ئەمریکاو دەستخستنی دەنگی متمانەی سێناتۆرەکان لە سێنا ئامادە ببوو.

«ڕۆن ویدێن» سێناتۆری ویلایەتی «ئۆرگێن» کە لە کۆبوونەەوەکەدا بەشدار بوو، جەختی کرد: ئەگەر بێتو «ھاینێس» لە کۆنگرێس دەنگی متمانە بە دەست بێنێ، ئەوسا بە ناوی سەرۆکی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی ئەمریکاوە بۆی ھەیە دەستبەجێ نھێنی کاریی لە ڕادەبەدەرو ھەنگاوە نایاساییەکانی دەوڵەتی ترەمپ کۆتایی پێ بھێنێ و ڕاپۆرتەکانی ھەاوپەیوەند بە بەرپرسانی کوشتنی خاشقچی ئاشکرا بکات.

 

سەرپەیڤ