کانونی دوھەم 22, 2021 07:29 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی تاران و مۆسکۆ لە بارەی ھەڵوێستی شیمانەیی دەوڵەتی «بایدێن» سەبارەت بەڕۆژئاوای ئاسیا

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مۆسکۆو یاریدەری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بۆ کاروباری نێونەتەوەیی لە بارەی پرسە گرینگە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان بە تەوەرەی کێشەکانی ڕۆژئاوای ئاسیاو ھەڵوێستی شیمانەیی دەوڵەتی تازەی ئەمریکا لە مەڕ کاروباری ئەم ناوچەییە ڕاوێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کازم جەلالی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مۆسکۆو «سێرگێئی ڤێرشینین» یاریدەری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، ڕۆژی پێنج شەممە لە دانیشتنێک دا ھەروەھا لە بارەی بڕێک لە بابەتە گرینگەکان ، لەوانە ھاوکاریی نێوان دوو وڵات لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکانی دیکە بیروڕایان گۆڕییەوە.

پێداگری لە سەر ڕاوێژو ھاریکاریی نێونەتەوەیی نێوان ئێران و ڕووسیا لە بواری کاروباری ناوچەیی جێی سەرنجی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوانە سووریا، یەمەن، لوبنان ، لیبی و ھەروەھا مافی مرۆڤ تەوەرەکانی دیکەی دانیشتنەکەیان بوو.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و یاریدەری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ھەروەھا ھۆگریی خۆیانیان پیشان دا بۆ بەردەوام کرانی پەیوەندی و دیدارەکانیان.

 

سەرپەیڤ